(ABNA24.com) گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی هۆی پاشگەزبوونەوەی لە پەلاماردانی ئێران گوتی: کاربەدەستە ئەمریکیەکان دەترسن لە دەستەڵاتی سەربازی و بەرگریی ئێران.
ئایەتۆڵڵا"موحەممەد عەلی مۆوەحیدی کرمانی" لە خۆتبەکانی نویژی ھەینیی تاران، بە ئاماژەدان بەساڵوەگەڕی ھێرشی پاپۆری ئەمریکایی "وینسێنس" بۆ سەر فڕۆکەی مۆسافیر هەڵگری ئێران لە سێهەمی ژوئییەی ١٩٨٨ گوتیشی: ئەمریکا ئەم تاوانکارییە لەوپەڕی پڕکێشی و بێشەرمی و بە ئەنقەست ئەنجام داوە.
ئایەتۆڵڵامووەحیدی کرمانی بەباسکردنی ئەمەی کە کاربەدەستانی ئەمریکایی،خوو وخدەی دڕندە و بێ بەزییانەیان هەیە، بەڕاشکاوی گوتی"ئێرانییەکان بە زیرەکی،ئەخلاق و ئینسانییەت، دەستەڵاتی خۆیان بە خەڵکی جیهان نیشان ئەدەن. خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران هەروەها بە ئاماژەدان بە تێپەڕینی ئێران لە ئاستی دیاریکراوی ٣٠٠ کیلوگرام بۆ پاشەکەوتی یۆرانیۆمی پیتێندراو لە بەرجام دا گوتی:ئێران پێویستی بە بۆمبای ئەتۆم نییە و بەرهەمهێنانیی بە ناشەرعی دەزانێ.
ئایەتۆڵڵامووەحیدی کرمانی بەباسکردنی ئەمەی کە ئێران ھەر خۆی ئاستی پیتاندنەکانی دیاری دەکات، گوتیشی:کۆماری ئیسلامی دوای خەمساردیی ئەورووپیەکان لەحەنای بەرجام،تا هەر ڕادەیەک کە بە پێویستی بزانێت، ئاستی پیتاندنی خۆی بۆ دابینی وزەو کاروباری زانستی زۆرتر دەکات.
ئیمام جۆمعەی کاتیی تاران هەروەها بە ئیشارەت دان بەمەی کە زایۆنیستەکان لە ماڵێکی شیشەیی دا دەژین،جەختیکرد: ئەگەر ئەمریکاییەکان و یان زایۆنیستەکان ناماقوڵییەک بکەن، ئەوسا ئێرانیش کەنداوی فارسیان بۆ دەکاتە گۆرستان. نوێژخۆێنانی تارانی پێش لە نویژی ھەینی بە بەرزکردنەوەی دروشمگەلێک سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی ئەمریکا دژی گەلی ئێرانیان شەرمەزارکردو لە سەر درێژەی ڕاوەستان و خۆڕاگری تا تێکشکێندرانی پیلانەکانی دوژمنان جەختیان کرد.
/129
٦ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٦:١٥
News ID: 958077
گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی هۆی پاشگەزبوونەوەی لە پەلاماردانی ئێران گوتی: کاربەدەستە ئەمریکیەکان دەترسن لە دەستەڵاتی سەربازی و بەرگریی ئێران.